| | | | | | |
avatarناسیۆنالیسم، ئیتنیسیته‌ و سکێسواڵیتی
نووسیینی:ئاننێ-ماریا مارتتیلا
پاژی چواره‌م
ده‌وڵه‌تنه‌ته‌وه‌کان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ‌ڕا‌ زۆر به‌
وشیاری ده‌ستیان دایه‌ گه‌شه‌دان به‌ سه‌مبووله‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌‌کان. ئێریکسێن ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ ئه‌و سه‌مبوولانه‌ ده‌بوایه‌ به‌ راده‌ی پێویست به‌هێزبوونایه‌، هه‌تا نه‌ک هه‌ر له‌ روانگه‌ی ئاوه‌زمه‌ندانه‌وه‌‌‌ بگره‌ له‌ بواری سۆزه‌کیشه‌وه‌‌، وه‌فاداریی شاره‌واره‌کان مسۆگه‌ر بکه‌ن
avatarبه‌شێک له‌مێژووی سیاسی گه‌لی کورد(7)
نوسینی: ئه‌ندازیار ره‌زا داوودی
به‌شی حه‌وته‌م و کۆتایی حکومه‌تی شه‌دادی
شه‌دادیانی ئانی (465-595)
کاتێک که‌ ئالب ئه‌رسه‌لانی سه‌لجوقی له‌ ساڵی 465ی کۆچی پێته‌ختی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌رمه‌نی واته‌ "ئانی" داگیر کرد، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌که‌ی به‌ ئه‌بولسه‌وار سپارد. ئه‌ویش کوڕه‌ مێرمنداڵه‌که‌ی خۆی به‌ ناوی مه‌نوچێهری وه‌ک ئه‌میر دانا. له‌وکاته‌وه‌ لقێکی دیکه‌ له‌ شه‌دادیان که‌ به‌ شه‌دادیانی ئانی به‌ناوبانگن بنیات نرا که‌ تا کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی شه‌شی کۆچی به‌رده‌وام بوو.

فینله‌ند
avatar
یوتتا ئورپیلاینێن وه‌ک یه‌که‌م ژن و لاوترین که‌س بوو به‌ سه‌رۆکی سوسیالدێموکراته‌کانی فینلاند
2008 06 06

دێموکراته‌کانی فینلاند؛ له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که‌ له‌ شاری هه‌مێن لیننا به‌سترا، یوتتا ئورپیلاینێن وه‌ک یه‌که‌م ژن و لاوترین که‌س له‌ مێژووی حیزبی سوسیالدێموکراتی فینلاند به‌ سه‌رۆک و وته‌بێژی حیزبه‌که‌ هه‌ڵبژێردرا. »»»
avatar
فستیڤاڵی دوو ڕۆژه‌ی گوندی جیهان به‌ به‌شداریی رێکخراوی فین‌-کورد له‌ هێلسینکی به‌ڕێوه‌ چوو
2008 05 25

فستیڤاڵی "گوندی جیهان" که‌ به‌ ده‌سپێشخه‌ری ناوه‌ندی
فره‌کولتووریی شاره‌وانی هێلسینکی به‌ڕێوه‌ ده‌چێ ده‌رفه‌تێکی مه‌زن ده‌ڕه‌خسێنێ، تا هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و رێکخراو و پڕۆژانه‌ی به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان له‌ پێکهێنانی دنیای گڵۆباڵدا به‌شدارن له‌ ده‌وری یه‌کتر کۆببنه‌وه‌ خۆیان به‌ یه‌کتری و به‌ به‌شدارانی فستیڤاڵه‌که‌ بناسێنن. »»»
avatar
نرخی به‌نزین تا نزیک لیتری دوو ئێورۆ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.
2008 05 23

دێموکراته‌کانی فینلاند - به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی هێلسینگین سانۆمات نرخی به‌ نزین که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو رووی له‌ زیادی کردووه‌، پێده‌چێ هه‌تا لیتری 2 ئێورۆش هه‌ڵبکشێ. »»»
avatar
دایکێک به‌ تاوانی گوێگرتنی به‌ دزیه‌وه‌ له‌ منداڵه‌ 3 ساڵه‌که‌ی سزا درا
2008 05 23

دێموکراته‌کانی فینلاند- سێ شه‌ممه‌ی رابردوو دادگه‌ی شاری کوۆپیوی فینلاند به‌ تاوانی هه‌وڵدان بۆ گوێلێگرتنی به‌دزیه‌وه‌ له‌ منداڵه‌ سێ ساڵانه‌که‌ی، سزای جه‌ریمه‌ی بۆ دایکێک بڕیه‌وه. »»»
avatar
نازه‌ ئاقایی مافی مانه‌وه‌ له‌ فینلاندی پێ به‌خشرا
2008 05 23

ئه‌م ساڵ رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ فینلاند مافی په‌نابه‌رییان پێدراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه‌. له‌ ماوه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا رێژه‌ی 40 که‌س مافی په‌نابه‌رییان پێدراوه‌ ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدا که‌ تێکڕای ساڵی پاردا ته‌نیا 68 که‌س مافی په‌نابه‌رییان پێدراوه‌ »»»
avatar
رێژه‌ی بێکاری یه‌کبین له‌ دابه‌زین دایه‌
2008 04 22

رێژه‌ی بێکاری له‌ ماوه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا دابه‌زینێکی به‌رچاوی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌. به‌ گوێره‌ی راپۆرتی ناوه‌ندی ژمێریاری، رێژه‌ی بێکاری له‌ مانگی مارسی ئه‌مساڵدا 6،8 پڕۆسێنت بووه‌ ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدا رێژه‌که‌ له‌ مانگی سێی ساڵی پاردا 7،7 بووه‌. »»»
avatar
پۆلیس ده‌ستی‌کردووه‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌رۆکایه‌تی به‌رزی پۆلیس
2008 04 22

پۆلیس ده‌ستی کردووه‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ مارککو ساڵمینێن سه‌رۆکایه‌تی به‌رزی پۆلیسی فینلاند. ریتڤا ڤیلیانێن سه‌رۆکی نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ داوای کردووه‌ تا لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ شێوه‌ی به‌کارهێنانی ئوتۆمبیله‌ ئیدارییه‌که‌ی سه‌رۆکی پۆلیس له‌ نێوان ساڵه‌کانی 2005 بۆ 2008، که‌ ساڵمینێن سه‌رۆکی پۆلیس بووه‌، بکرێت. »»»
avatar
له‌ لاهتی سێ که‌س له‌ کاتی راوه‌ماسی‌دا خنکان
2008 04 06

له‌ دوایین ڕۆژه‌کانی زستانی ئه‌مسالدا له‌ فه‌نلاند سێ ئه‌وینداری راوه‌ماسی له‌ ناو چۆمه‌به‌ردینه‌که‌ی شارۆچکه‌ی ناستۆلا له‌ نزیک لاهتی نوقمی ئاو بوون. »»»
avatar
وه‌زیری ده‌ره‌وی فینلاند له‌ کار لابرا و ئه‌لێکساندر ستووپ جێی گرته‌وه‌
2008 04 05

به‌ گوێڕه‌ی راگه‌یێندراوی سه‌رۆکی پارتی کۆکۆمووس، یورکی کاتاینێن، که‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ بۆ بیروڕای گشتی و میدیاکان بڵاوکرایه‌وه‌، پارته‌که‌ی له‌ ماوه‌ی کۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ له‌ کارلادانی ئیلکا کانێرڤا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رکردووه‌. »»»
avatar
ئه‌وان بۆ خۆشیان نازانن چ ده‌که‌ن
2008 02 18

کۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی پارتی ئیسلامی فینلاند
دێموکراته‌کانی فینلاند_ پارتی ئیسلامی فینلاند له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه‌ که‌ ده‌توانێ له‌ هه‌لبژاردنه‌کانی پاییزی ئه‌مسالی شورای شاره‌داریه‌کان دا دو نوێنه‌ری له‌ شاری هێلسینکی و یه‌ک نوێنه‌ری له‌ شاری ڤانتا هه‌بێ، هه‌ر وه‌ها هیوادارن له‌ شاره‌کانی تورکو و تامپرێ و ئۆولو ش نوێنه‌ریان هه‌بێ. »»»
avatar
به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو، سه‌رۆكی سۆسیال دێموكراته‌كانی فینلاند واز له‌ سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه‌ی‌ ده‌هێنێت
2008 02 10

دێموكراته‌كانی فینلاند - له‌ كاتێكدا كه‌ كه‌متر كه‌سی دوور و نزیك چاوه‌روانی ده‌كرد، سه‌رۆكی ئێستای پارتی سۆسیال دێموكراتی فینلاند، ئێرۆ هه‌ینه‌لوۆما، بڕیاریدا چیتر له‌ كۆنگره‌ی داهاتووی پارته‌كه‌یاندا خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی سۆسیال دێموكراته‌كان نه‌‌پاڵێوێته‌وه‌. »»»
avatar
فینلاندییه‌کان کۆڵ به‌ ته‌نگانه‌ی ئابورییه‌وه‌ هه‌ڵناگرن
2008 02 06

له‌ به‌رامبه‌ر هێندێک کاره‌ساتی چاوه‌ڕواننه‌کراوی دیکه‌ی وه‌ک مه‌رگی که‌س و کار یان ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌، که‌ دوور نیه‌ له‌ باری ئابوورییه‌وه‌ زۆر گۆڕانکاریی چاوه‌ڕواننه‌کراو له‌ گه‌ڵ خۆی بێنێت، وا دیاره‌ فینلاندییه‌کان مێشێکیان میوان نی‌یه‌! »»»
avatar
"له‌ داهاتوودا قه‌ڵه‌وی تێكڕای فینلاندییه‌کان ده‌گرێته‌وه‌"
2008 02 06

پێشبینییه ره‌شبینانه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ تا بیست ساڵی دیکه‌، هه‌رچی خه‌ڵکی فینلانده‌ به‌ ده‌ست ده‌ردی قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ. »»»
avatar
سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی خاوه‌ندارێتی، هاڵۆنێن ره‌خنه‌ له‌ حکومه‌ت ده‌گرێ
2008 02 06

دێموکراته‌کانی فینلاند_ له‌ وته‌یه‌کی دا که‌ به‌ بۆنه‌ی ده‌سپێکی ده‌وره‌ی به‌هاره‌ی کاری په‌ڕله‌مانی فینلاند، له هۆڵی په‌ڕله‌مان و له‌ به‌رده‌م په‌ڕله‌مانتارانی وڵاتدا پێشکه‌شی کرد، خاتوو تاریا هاڵۆنێن سه‌رۆک کۆماری فینلاند، راشکاوانه‌ ره‌خنه‌ی له‌و سیاسه‌ته‌ گرت که‌ حکومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ خاوه‌ندارێتی گرتوویه‌تیه‌ به‌ر. »»»
avatar
خوێندنی تیئۆریه‌کانی لێخورینی ماشێن له‌ قوتابخانه‌کاندا ئیجباری ده‌کرێ
2008 01 25

دێموکراته‌کانی فینلاند_ وه‌زیری رێگاوبانی فینلاند رایگه‌یاند که‌ پێویسته‌ خوێندنی تیئۆریه‌کانی لێخورینی ماشێن له‌ قوتابخانه‌کاندا ئیجباری ده‌کرێ و وا باشه‌ قوتابیان له‌ پۆله‌کانی سه‌ره‌تایی‌یه‌وه‌ ده‌رسه‌کانی لێخورینی ماشێن بخوێنن. »»»

1 2 3 4 5 6 >


هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه | بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت قه‌ده‌غه‌یه
Suomi Fonts Start