| | | | | | |
avatarناسیۆنالیسم، ئیتنیسیته‌ و سکێسواڵیتی
نووسیینی:ئاننێ-ماریا مارتتیلا
پاژی چواره‌م
ده‌وڵه‌تنه‌ته‌وه‌کان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ‌ڕا‌ زۆر به‌
وشیاری ده‌ستیان دایه‌ گه‌شه‌دان به‌ سه‌مبووله‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌‌کان. ئێریکسێن ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ ئه‌و سه‌مبوولانه‌ ده‌بوایه‌ به‌ راده‌ی پێویست به‌هێزبوونایه‌، هه‌تا نه‌ک هه‌ر له‌ روانگه‌ی ئاوه‌زمه‌ندانه‌وه‌‌‌ بگره‌ له‌ بواری سۆزه‌کیشه‌وه‌‌، وه‌فاداریی شاره‌واره‌کان مسۆگه‌ر بکه‌ن
avatarبه‌شێک له‌مێژووی سیاسی گه‌لی کورد(7)
نوسینی: ئه‌ندازیار ره‌زا داوودی
به‌شی حه‌وته‌م و کۆتایی حکومه‌تی شه‌دادی
شه‌دادیانی ئانی (465-595)
کاتێک که‌ ئالب ئه‌رسه‌لانی سه‌لجوقی له‌ ساڵی 465ی کۆچی پێته‌ختی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌رمه‌نی واته‌ "ئانی" داگیر کرد، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌که‌ی به‌ ئه‌بولسه‌وار سپارد. ئه‌ویش کوڕه‌ مێرمنداڵه‌که‌ی خۆی به‌ ناوی مه‌نوچێهری وه‌ک ئه‌میر دانا. له‌وکاته‌وه‌ لقێکی دیکه‌ له‌ شه‌دادیان که‌ به‌ شه‌دادیانی ئانی به‌ناوبانگن بنیات نرا که‌ تا کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی شه‌شی کۆچی به‌رده‌وام بوو.

جیهان
avatar
دیسان به‌ربه‌ست له‌ رێی چالاکی ژنانی یه‌کسانیخواز له‌ ئێران
2008 06 13

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵدێریی بی بی سی، هێزی ئینتزامیی ئێران. رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌ رێگای له‌ به‌ستنی سێمینارێک که‌ به‌ڵێن بوو له‌ لایه‌ن چالاکانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانه‌وه‌ گرتووه‌ و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا چه‌ند که‌سێک ده‌سگیرکراون. »»»
avatar
ده‌ستدرێژی سێكسی له‌فه‌ره‌نسا روو له‌زیادبوونه‌
2008 06 01

له‌ڕاپۆرتێكی تری رۆژنامه‌كه‌دا له‌لایه‌ن "ئیزابیل ماندرۆ" هه‌ر له‌سه‌رهه‌مان بابه‌ت له‌ژێر ناونیشانی "به‌هه‌موو شێوه‌كان ژنان ده‌بنه‌ قوربانی ده‌ستدرێژی سێكسی و فیزیكی »»»
avatar
له‌ سیمیناره‌که‌ی ئێراق که‌ له‌ فینله‌ند به‌رێوه‌ ده‌چێت کورده‌کانیش به‌شدارن
2008 04 26

دێموکراته‌کانی فینلاند( ئه‌یوب سوری): رێکخراوی "ده‌سپێشخه‌ریی بۆ چاره‌سه‌سه‌ری قه‌یرانه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، که‌ له‌ ساڵی 2000 له‌ لایه‌ن "مارتی ئاهتیساری"، سه‌رکۆماری پێشووی فینلاند دامه‌زراوه‌، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 26.4.2008 دووهه‌مین کۆبونه‌وه‌ی خۆی به‌ شیوه‌یه‌کی نهێنی و داخراو دوور له‌ چاوی چاوه‌دێران به‌ به‌شداری 36 که‌س له‌ نوێنه‌رانی »»»
avatar
ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا داوای به‌یاساییکردنی منداڵ له‌ باربردن ده‌کا
2008 04 16

ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا داوا له‌ هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌کا که‌ ئیمکانی ئابۆرت واته‌ منداڵ له‌ به‌ر بردنێکی دوور له‌ مه‌ترسی و یاسایی بۆ هه‌موو ژنان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. »»»
avatar
هۆگۆ چاوز داوای هاوپه‌یمانیه‌تیی چه‌کداری دژی ئه‌مه‌ریکا ده‌کا
2008 02 02

سه‌رۆک کۆماری ڤێنێزوئێللا، هۆگۆ چاوز داوا له‌ وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین ده‌کا که‌ بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، له‌ بواری چه‌کداریدا ریزه‌کانی خۆیان رێک بخه‌ن. »»»
avatar
ئیسرائیل به بردنه‌سه‌ری توانای‌ موشه‌کی، هه‌ره‌شه‌ له‌ ئێران ده‌کات
2008 01 20

له‌سه‌ره‌تای حه‌وتوی رابردوو‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل ئێهۆد ئۆڵمێرت، رایگه‌یاند که‌ ‌ به‌ دژی ئێران هه‌موو رێگاکان ده‌داته‌ به‌ر لێکۆلینه‌وه‌ ‌و هیچ کرده‌وه‌یه‌ک بۆ کورت کردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئێران به‌ نه‌شیاو نازانێ. له‌ ناوه‌راستی حه‌وتوش دا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند که‌ تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی به‌ سه‌رکه‌وتوویی جێبه‌جێ کردوه‌. »»»
avatar
دوا وێستگه‌ی سه‌فه‌ری بۆش و هه‌ولدان بو ته‌ریکخستنه‌وه‌ی ئێران
2008 01 16

وه‌رگێرانی: ئه‌ییوب سوری
جۆرج بۆشی سه‌رۆک کۆماری وه‌لاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، ئێران و سوریه‌ وریا ده‌کاته‌وه‌ که‌ واز له‌ ده‌ست وه‌ردان له‌ کار و باری ناوخۆی ولاتی لوبنان هه‌لگرن. جورج بۆش داوای له‌ ولاتانی ناوچه‌ کرد که‌ پێویسته‌ توانایی و هه‌وله‌کانی خۆیان له‌پێناوی پشتیوانی کردن له‌ ده‌وله‌تی فوئاد سێنێۆره‌ و رێگرتن له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران و سوریه‌ له‌ کارو باری لوبنان یه‌کبخه‌ن. »»»
avatar
جورج بوش: ئێران گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆریزم له‌ دونیادا
2008 01 13

دێموکراته‌کانی فینلاند_ جۆرج بوشی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا رایگه‌یاند که‌ حکومه‌تی ئێران له‌ هه‌موو ده‌وله‌تانی دونیای ئه‌مرۆدا گه‌وره‌ترین پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری تیرۆریستانه‌. بوش ده‌لێ : له‌کاتێکدا خه‌لکێ ئیران به‌ده‌ست برسیه‌تی و هه‌ژاریه‌وه‌ ده‌نالێنێ، حکومه‌تی ئه‌و ولاته‌ سالانه‌ به‌ سه‌دان میلیۆن دۆلار ده‌داته‌ رێکخراوه‌ جۆراوجۆره‌ تیرۆریستی وتوندئاژۆکان. »»»
avatar
روانگه‌ی رکابه‌ره‌ دێموکراته‌کان بۆ سه‌رکۆماریی ئه‌مریکا له بابه‌ت کێشه‌ی ‌ئێران
2008 01 11

کێبه‌رکێی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریی بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کاندیدای هه‌ر کام له‌ حیزبه‌کانی دیموکرات و کۆماریخواز حه‌وتووی رابردوو له‌ ئه‌یاله‌تی ئایوواوه‌ ده‌ستی پێکرد و ئه‌م حه‌وتویه‌ش له‌ نیوها‌مپشایر درێژه‌ی کێشا.
کێبه‌رکێ سه‌ره‌تاییه‌کان له‌و روانگه‌یه‌وه‌ جێگای لێوردبوونه‌وه‌ن که‌ هه‌رکام له‌ رکابه‌ره‌کان بیرورای خۆیان له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتن و به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنی کۆتایی مانگی نۆڤامبر، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌خه‌نه‌ به‌ر روانگه‌ی خه‌ڵکه‌وه‌. ئه‌وه‌ی که‌ له‌ بابه‌ت ئێرانه‌وه‌ جێگای سه‌رنجه‌، »»»
avatar
رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی: له‌ ماوه‌ی 3سال و سێ مانگ دا له‌ ئیراق پتر له‌ 150000 که‌س بونه‌ قوربانی
2008 01 10

دێموکراته‌کانی فینلاند: به‌ گوێره‌ی راپۆرتی هاوبه‌شی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌ربه‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان و حکومه‌تی ئێراق، که‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 10.1.2008 بلاوکراوه‌ته‌وه‌ ، له‌ ماوه‌ی مانگه‌کانی مارسی 2003 تا ژوئه‌نی 2006، له‌ شه‌ر و توندوتیژیه‌کانی ئێراق دا پتر له‌ 150000 که‌س بوونه‌ قوربانی. »»»
avatar
روانگه‌ی کاندیداتۆره‌ کۆماریخوازه‌کانی ئه‌مریکا له‌بابه‌ت کێشه‌ی ئێران
2008 01 09

ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی کاندیداتۆره‌ کۆماریخوازه‌کان ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران وه‌لا نانێن به‌ڵام پێده‌چێ هێوربوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی کۆماریخوازی بوش ریشه‌ی له‌ ناو سیاسه‌تی ره‌سمی حیزبی کۆماریخواز دابێ. چونکه‌ زۆربه‌ی کاندیداتۆره‌کانی سه‌ر به‌م حیزبه‌ خوازیارن رێگاچاره‌ی تر بۆ کۆتاییهێنان به‌م قه‌یرانه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و گورزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ وه‌ک دوا رێگا چاره‌سه‌ری وه‌ستاندنی به‌رنامه‌ی ناوکی ئێران چاو لێده‌که‌ن. »»»
avatar
ده‌رکرانی دیپلۆماتێکی ئاڵمانی له‌ ئێران
2008 01 07

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی هه‌واڵی ده‌رکردنی دیپلۆماتێکی ئاڵمانی پشتراست کرده‌وه‌. ده‌وڵه‌تی ئاڵمان پێشتر رایگه‌یاندبوو که‌ دیپلۆماتێکی وڵاته‌که‌ی، ئێرانی به‌ره‌وه‌ ئاڵمان به‌جێهێشتووه‌ »»»
avatar
رێژه‌ی شه‌ڕه‌کانی جیهان که‌م نه‌بۆته‌وه‌
2008 01 04

دێموکراته‌کانی فینلاند_ به‌ گوێره‌ی راپۆرتی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاشتی، له‌ زانکۆی ئۆپسالای سوئێد، ره‌وتی که‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌ڕ و کێشه‌کانی جیهان، راوه‌ستاوه‌. »»»
avatar
171 رۆژنامه‌ نووس له‌ ساڵی‌ 2007 دا كوژراون
2007 12 31

سبه‌ی‌:
له‌ساڵی‌ 2007، 171 رۆژنامه‌نووس له‌كاتی‌ به‌جێهێنانی‌ ئه‌ركه‌كانیدا كوژراون كه‌ زۆربه‌یان له‌عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ئاژانسی‌ ئه‌سۆشێتد پرێس بڵاویكرده‌وه‌: " 171 رۆژنامه‌نووس له‌ ساڵی‌ 2007دا له‌سه‌رانسه‌ری‌ جیهاندا كوژراون كه‌ زۆربه‌یان له‌عێراق گیانیانله‌ده‌ستداوه‌. »»»
avatar
کوڕه‌که‌ی بینه‌زیر بوتۆ وه‌ک جێگری ئه‌و دیاری کرا
2007 12 31

دێموکراته‌کانی فینلاند_ له‌ کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی پارتی گه‌لی پاکستان، مه‌خدوم ئه‌مین فه‌هیم، یه‌کێک له‌ کاربه‌ده‌ستانی باڵای پارته‌که‌ وتی که‌ خاتو بینه‌زیر بۆتۆ، سه‌رۆکی رابردوی پارتی گه‌ل، له‌ وه‌سێت نامه‌که‌ی دا وتویه‌تی " له‌ پاش من ئاسف عه‌لی زه‌رداری،هاوسه‌ری ئه‌و ده‌بێته‌ سه‌رۆکی حیزب. »»»

1 2 3 4 >


هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه | بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت قه‌ده‌غه‌یه
Suomi Fonts Start