| | | | | | |
avatarناسیۆنالیسم، ئیتنیسیته‌ و سکێسواڵیتی
نووسیینی:ئاننێ-ماریا مارتتیلا
پاژی چواره‌م
ده‌وڵه‌تنه‌ته‌وه‌کان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ‌ڕا‌ زۆر به‌
وشیاری ده‌ستیان دایه‌ گه‌شه‌دان به‌ سه‌مبووله‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌‌کان. ئێریکسێن ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ ئه‌و سه‌مبوولانه‌ ده‌بوایه‌ به‌ راده‌ی پێویست به‌هێزبوونایه‌، هه‌تا نه‌ک هه‌ر له‌ روانگه‌ی ئاوه‌زمه‌ندانه‌وه‌‌‌ بگره‌ له‌ بواری سۆزه‌کیشه‌وه‌‌، وه‌فاداریی شاره‌واره‌کان مسۆگه‌ر بکه‌ن
avatarبه‌شێک له‌مێژووی سیاسی گه‌لی کورد(7)
نوسینی: ئه‌ندازیار ره‌زا داوودی
به‌شی حه‌وته‌م و کۆتایی حکومه‌تی شه‌دادی
شه‌دادیانی ئانی (465-595)
کاتێک که‌ ئالب ئه‌رسه‌لانی سه‌لجوقی له‌ ساڵی 465ی کۆچی پێته‌ختی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌رمه‌نی واته‌ "ئانی" داگیر کرد، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌که‌ی به‌ ئه‌بولسه‌وار سپارد. ئه‌ویش کوڕه‌ مێرمنداڵه‌که‌ی خۆی به‌ ناوی مه‌نوچێهری وه‌ک ئه‌میر دانا. له‌وکاته‌وه‌ لقێکی دیکه‌ له‌ شه‌دادیان که‌ به‌ شه‌دادیانی ئانی به‌ناوبانگن بنیات نرا که‌ تا کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی شه‌شی کۆچی به‌رده‌وام بوو.

حیزبی دیموکراتی کوردستان - کۆمیته‌ی فینلاند
avatar
کۆڕی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی کاک که‌ریم ئیبراهیمی باوکی خاتوو شه‌رافه‌ت ئیبراهیمی
2008 07 21

کۆمیته‌ی حدک - فینلاند: به‌ داخێکی گرانه‌وه‌ هه‌واڵمان پێگه‌یشت که‌ ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 17/7/2008 کاک که‌ریم ئیبراهیمی باوکی ئه‌ندامی چالاکی یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران خاتوو شه‌رافه‌ت ئیبراهیمی هاوسه‌ری هاوڕێ ره‌حمان خالید نژاد (وه‌ستا ره‌حمان) به‌رپرسی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ وڵاتی فینلاند، به‌ هۆی نه‌خۆشی له‌ ته‌مه‌نی 55 ساڵی له‌ شاری مهاباد کۆچی دوایی کرد. »»»
به‌شداری له‌ مه‌راسمی ساڵرۆژی دامه‌زرانی ینک له‌ وڵاتی فینلاند
2008 06 09

رۆژی شه‌ممه‌، 7ی ژوئه‌ن وه‌فدێک له‌ کۆمیته‌ی فینلاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتی رێکخستنی فینله‌ندای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، به‌شداریان له‌ مه‌راسمی 33 ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ شاری هێلسینکی کرد. »»»
به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسی ساڵانه‌ی کۆمیته‌ی ناوچه‌ی تورکو
2008 06 09

رۆژی 5/6/200 کو نفرانسی کۆمیته‌ی ناوچه‌ی تورکو له‌ وڵاتی فینلاند، به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ به‌ کاره‌کانی ماوه‌ی رابردوو و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ کۆمیته‌، به‌ به‌شداری ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌ر به‌و کۆمیته‌ ناوچه‌یه‌ و چه‌ند که‌س له‌ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی گشتیی فینلاند به‌رێوه‌ چوو. »»»
avatar
‌هێمن سه‌یدی: کۆنگره‌ی چوارده‌ چه‌مکه‌کانی حیزبایه‌تی، کوردایه‌تی و روناکبیریی له‌ گه‌ڵ یه‌کتر ئاشت‌کرده‌وه‌
2008 05 20

یه‌کێک له‌ گرینگترین به‌شی ئه‌‌و نوێکاریانه‌ی کۆنگره‌ی چوارده‌هه‌می حیزبی دێموکراتی کوردستان کردی و ئێمه‌ وه‌ک ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات شانازییان پێوه‌ ده‌که‌ین، ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ حیزبی خۆمان به‌رعۆده‌کردوه‌ له‌وه‌ی پارێزگاری له‌ مافه‌کانی تاک یان گروپی جیابیر بکا. »»»
avatar
راگه‌یه‌نراوی‌ كۆمیسیۆنی‌ ته‌شكیلاتی‌ حدك سه‌باره‌ت به‌ شه‌هیدبوونی‌ كاوه‌ عه‌زیزپوور
2008 05 17

هاونیشتمانانی‌ به‌ڕێز!
خه‌ڵكی‌ ئازادیخوازی‌ كوردستان!
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كانی‌ لایه‌نگری‌ مافی‌ مرۆڤ!
كۆمیسیۆنی‌ ته‌شكیلاتی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان راده‌گه‌یه‌نێ‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ده‌زگای‌ سه‌ركوت‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران گیانی‌ تێكۆشه‌رێكی‌ ئازادیخوازێكی‌ دیكه‌ی‌ كوردی‌ به‌ناوی‌ كاوه‌ عه‌زیزپوور به‌ تاوانی‌ ئه‌ندامه‌تی‌ له‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان دا ئه‌ستاند‌و لاپه‌ڕێكی‌ ره‌شی دیكه‌ی‌ خسته‌ سه‌ر كارنامه‌ی‌ پڕ له‌ جینایه‌تی‌ خۆی‌. »»»
avatar
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی حیزب له‌ هه‌رێمی تورکو
2008 05 03

رۆژی سێ شه‌ممه‌، 30/4/2008 کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ مه‌به‌ستی روونکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌ سه‌ر بڕیار و په‌سه‌ندکراوه‌کانی کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بۆ ئه‌ندامانی حیزب له‌ هه‌رێمی تورکو پێکهات. »»»
avatar
کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامانی حیزب له‌ هه‌رێمی هێلسینکی
2008 05 03

رۆژی هه‌ینی 2ی مای 2008 به‌ به‌شداریی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حیزب له‌ شاری هێلسینکی و ده‌وروبه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌ندامانی حیزب له‌و هه‌رێمه‌ پێکهات. ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ به‌ کار و تێکۆشانی ماوه‌ی رابردووی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی هه‌رێمه‌که‌ و هه‌روه‌ها بۆ باس له‌ سه‌ر ئاکام و ده‌سکه‌وته‌کانی کۆنگره‌ی 14ی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهات. »»»
avatar
دیداری نێوان کۆمیته‌ی فینلاندی حدک و رێکخراوی فینلاندی پدک
2008 04 14

رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 13/4/2008 وه‌فدێک له‌ کۆمیته‌ی فینلاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان چاویان به‌ وه‌فدێک له‌ رێکخراوی فینلاندی پارتی دێموکراتی کوردستان له‌ شاری لاهتی که‌وت.
وه‌فدی کۆمیته‌ی فینلاند که‌ پێکهاتبوو له‌ به‌ڕێزان جه‌لال فاتمی به‌پرسی به‌شی پێوه‌ندیه‌ کوردستانیه‌کان، محه‌ممه‌د پوزش ئه‌ندامی به‌شی پێوه‌ندیه‌کان و تاهیر قاسمی ئه‌ندامی کۆمیته‌ له‌ لایه‌ن وه‌فدی رێکخراوی فینلاندی پارتی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو له به‌ڕێزان‌ حاکم عوسمان به‌رپرسی رێکخراو و کارزان مه‌نتک به‌رپرسی به‌شی پێوه‌ندیه‌کان پێشوازیان لێکرا. »»»
avatar
راگه‌یه‌ندراوی‌ ده‌فته‌ری‌ سیاسیی‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان
2008 03 29

به‌ بۆنه‌ی‌ پێكهاتنی‌ یه‌كه‌مین پلینۆمی‌ كومیته‌ی‌ ناوه‌ندییه‌وه‌
هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌كان!
خه‌ڵكی‌ خه‌باتگێڕی‌ كوردستان!
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی‌ تێكۆشه‌ری‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان!
به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نین كه‌ پلینۆمی‌ كومیته‌ی‌ ناوه‌ندیی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ كۆنگره‌ی‌ چاره‌یه‌می‌ حیزبی‌ دیموكراتی‌ كوردستان، دوای‌ زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌‌و جێبه‌جێكردنی‌ چه‌ندین ئه‌رك‌و كاری‌ گرنگ‌و بڕیاردان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس، »»»
avatar
په‌یامی پیرۆزبایی تێکۆشه‌ری دێرین مامۆستا ئه‌بوبه‌کر فه‌لسه‌فی به‌ بۆنه‌ی کۆتایی کۆنگره‌ی چارده‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان
2008 03 24

به‌دوای کۆتایی سه‌رکه‌وتووانه‌ی کۆنگره‌ی چارده‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان، که‌سایه‌تی سیاسیی و تێکۆشه‌ری دێرینی رێبازی کوردایه‌تی مامۆستا ئه‌بوبه‌کر فه‌لسه‌فی په‌یامێکی پیرۆزبایی به‌م بۆنه‌وه‌ ناردووه‌ که‌ له‌ خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌که‌ به‌ ده‌سخه‌تی مامۆستا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌ و هاوکات هیوای له‌شساخی و ته‌مه‌ن درێژیی بۆ مامۆستای به‌ڕێزمان به‌ ئاوات ده‌خوازین. »»»
avatar
‌به‌شداری کومیته‌ی فینلاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ یادی شیمیابارانی شاری هه‌له‌بجه‌
2008 03 23

رۆژی 16/3/2008 له‌ سه‌ر ئه‌رکی ناوه‌ندیی چاک و به‌ هاوکاری هێزه‌کوردستانیه‌کان له‌ شاری هێلسینکی پێته‌ختی ولاتی فینلاند رێ‌وره‌سمێک بۆ به‌رزراگرتنی یادو بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی کیمیابارانی هه‌له‌بجه‌ به‌رێوه‌ چوو. وه‌فدێک له‌ کۆمیته‌ی فینلاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پێکهاتوو له‌ به‌ڕێزان جه‌لال فاتمی به‌رپرسی پێوه‌ندیی له‌ گه‌ڵ هێزه‌ کوردستانیه‌کان و به‌ هاورێیه‌تی ئه‌بوبه‌کر قادری، مه‌سعود تابانی و ئازاد تابانی به‌شداری رێوره‌سمه‌که‌ بوون. »»»
avatar
به‌یاننامه‌: ئامانجی‌ هێرشی‌ توركیه‌ له‌نێوبردنی‌ ئه‌زموونی‌ باشووری‌ كوردستانه‌
2008 02 24

هاونیشتمانه‌ به‌ڕێزه‌كان!
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌ جیهانی‌یه‌كان!
ئه‌رته‌شی‌ توركیه‌ له‌م رۆژانه‌ی‌ دوایی‌¬دا هێرشه‌كانی‌ بۆسه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ عێراق به‌ربڵاوتر كردوه‌. ئه‌گه‌ر جاران زیاتر به‌ فرۆكه‌‌و تۆپخانه‌ی‌ دوورهاوێژ بنكه‌‌و باره‌گاكانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستانی‌ ئاگرباران ده‌كرد، »»»
avatar
په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی کۆمیته‌ی فینلاند به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک محه‌ممه‌د گادانی
2008 02 20

کۆچی دوایی کاک محه‌ممه‌د گادانی، هه‌موو ئێمه‌ی خه‌مبار کرد و ئه‌ژنۆی ماته‌‌می پێ له‌باوه‌ش گرتین. »»»
avatar
به‌شداریی هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی فینلاند له‌ مه‌راسمی ساڵرۆژی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌
2008 02 10

کۆمیته‌ی حدک-فینلاند: رۆژی شه‌ممه‌ 9ی فێوریه، له‌ سه‌ر بانگهێشتی کومیته‌ی فینلاندی رێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران، کۆمه‌ڵه‌، ‌ هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی فینلاندی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێکهاتوو له‌ به‌ڕێزان نزار کوێستانی و کاوه‌ خزری له‌ شاری تورکو به‌شداریی رێوره‌سمی 38ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی کرد. »»»
avatar
رێوره‌سمی رێزگرتن له‌ 62هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌ وڵاتی فینلاند به‌شکۆیه‌کی تایبه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو
2008 01 21

پاشنیوه‌رۆی رۆژی شه‌ممه‌، 19ی ژانویه‌، به‌ به‌شداری سه‌دان که‌س له کوردستانیانی نیشته‌جێی وڵاتی فینلاند، رێوره‌سمه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ یادکردنه‌وه‌ی 2ی رێبه‌ندان، 62هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌ شاری تورکو به‌شکۆیه‌کی تایبه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوون. »»»

1 2 3 4 >


هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه | بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت قه‌ده‌غه‌یه
Suomi Fonts Start