| | | | | | |
avatarناسیۆنالیسم، ئیتنیسیته‌ و سکێسواڵیتی
نووسیینی:ئاننێ-ماریا مارتتیلا
پاژی چواره‌م
ده‌وڵه‌تنه‌ته‌وه‌کان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ‌ڕا‌ زۆر به‌
وشیاری ده‌ستیان دایه‌ گه‌شه‌دان به‌ سه‌مبووله‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌‌کان. ئێریکسێن ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ ئه‌و سه‌مبوولانه‌ ده‌بوایه‌ به‌ راده‌ی پێویست به‌هێزبوونایه‌، هه‌تا نه‌ک هه‌ر له‌ روانگه‌ی ئاوه‌زمه‌ندانه‌وه‌‌‌ بگره‌ له‌ بواری سۆزه‌کیشه‌وه‌‌، وه‌فاداریی شاره‌واره‌کان مسۆگه‌ر بکه‌ن
avatarبه‌شێک له‌مێژووی سیاسی گه‌لی کورد(7)
نوسینی: ئه‌ندازیار ره‌زا داوودی
به‌شی حه‌وته‌م و کۆتایی حکومه‌تی شه‌دادی
شه‌دادیانی ئانی (465-595)
کاتێک که‌ ئالب ئه‌رسه‌لانی سه‌لجوقی له‌ ساڵی 465ی کۆچی پێته‌ختی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌رمه‌نی واته‌ "ئانی" داگیر کرد، ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌که‌ی به‌ ئه‌بولسه‌وار سپارد. ئه‌ویش کوڕه‌ مێرمنداڵه‌که‌ی خۆی به‌ ناوی مه‌نوچێهری وه‌ک ئه‌میر دانا. له‌وکاته‌وه‌ لقێکی دیکه‌ له‌ شه‌دادیان که‌ به‌ شه‌دادیانی ئانی به‌ناوبانگن بنیات نرا که‌ تا کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی شه‌شی کۆچی به‌رده‌وام بوو.

کوردستانی
avatar
سه‌باره‌ت به‌ کاره‌ساته‌که‌ی 25 ژوئێنی سه‌قز، وه‌ڤدێکی کوردی له‌ گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی فینلاند کۆبۆوه‌‌
2008 07 05

دێموکراته‌کانی فینلاند: به‌ پێی هه‌واڵێک که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی بۆرۆژهه‌ڵات دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ که‌مپه‌ینی رزگاری گیانی که‌ماڵ شه‌ریفی به‌و ماڵپه‌ڕه‌ی راگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ درێژه‌ی پێوه‌ندییه‌ به‌رده‌وامه‌کانی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینلاند، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێکه‌وتی 3.7.2008 وه‌ڤدێکی پێکهاتوو له‌ رێبوار که‌ریمی و دڵشاد جه‌مشیدی، به‌ نوێنه‌رایه‌تیی که‌مپیه‌نی رزگارکردنی گیانی که‌ماڵ شه‌ریفی و »»»
avatar
یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی ئاهتیساری وڵامی شاخه‌وان نه‌قشبه‌ندی ده‌داته‌وه‌
2008 05 23

یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری پێشوی فنله‌ندا به‌رێز مارتی ئاهتی ساری وه‌لامی شاخه‌وان نه‌قشبه‌ندی ده‌داته‌وه‌که‌ له‌ کۆتای مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2006 ئاراسته‌ی کردبو. »»»
avatar
باسێک سه‌باره‌ت به‌ کۆنگره‌ی چوارده‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان
2008 05 08

ئاگادارتان ده‌که‌ین که‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌، 18/5/2008 کاتژمێر 2:30ی پاشنیوه‌رۆ سیمینارێک بۆ‌ به‌ڕێز هێمن سه‌یدی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ شاری هێلسیکی پێکدێ. »»»
avatar
د. فوئاد مه‌عسووم باس له‌ کۆنفرانسه‌که‌ی هێلسینکی ده‌کا
2008 04 28

دێموکراته‌کانی فینلاند- به به‌شداری گروپی کوردی، سمینارێكی داخراو له فینله‌ندا به‌ رێگاچاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانه‌ ناوخۆییه‌کانی عێراق له‌ شاری هێلسینکی به‌ڕێوه‌چووه‌. خولی یه‌که‌می ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ و سیمینارانه‌ له‌ پاییزی رابردوو، به‌ بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی کورد، به‌ به‌شداریی 16 که‌س له‌ نوێنه‌رانی عه‌ره‌به‌ سوننه‌ و شیعه‌کانی عێراق هه‌ر له‌ هێلسینکی پێکهات. »»»
avatar
به‌سه‌رپه‌رشتیی ناوه‌ندی چاک له‌ فینلاند، ساڵیادی ڕۆژی شه‌هیدان، یه‌کگرتووانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2008 04 08

ناوه‌ندی چاک له‌ فینلاند، پاش گفتوگۆ و په‌یوه‌ندییه‌کی به‌رده‌وام، توانی به‌ به‌شداریی ، هه‌ردوو کۆمیته‌ی "حزبی دیوکراتی کوردستانی ئێران" و "حزبی دیموکراتی کوردستان" و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ ئه‌ندامانیان، یه‌کگرتووانه‌ یادی ڕۆژی شه‌هیدان بکاته‌وه‌ و سه‌رپه‌رشتیی به‌ئه‌نجامدانی بکات. »»»
avatar
رێوره‌سمی رێزگرتن له‌ رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له‌ هێلسینکی
2008 04 06

دێموکراته‌کانی فینلاند: پاشنیوه‌رۆی رۆژی شه‌ممه‌، رێکه‌وتی 5/4/2008 له‌ سه‌ر ئه‌رکی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد- چاک مه‌راسمی رێزگرتن له‌ رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له‌ شاری هێلسینکیی پێته‌ختی وڵاتی فینلاند پێکهات. »»»
avatar
بانگه‌وازێکی کراوه‌، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ ناوی چاکه‌وه‌ کار ده‌که‌ن
2008 04 01

سالار سۆفی
سه‌ره‌تا ده‌ستی‌ هه‌موو لایه‌کتان و ده‌ستی هه‌موو ئه‌وانه‌ش خۆش که تاکه‌ تاکه،‌ یان به‌ناوی هه‌ر ڕێکخراو و ده‌زگایه‌که‌وه‌، له‌ یاده‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ و وه‌ستان به‌ڕوی هێڕشه‌کانی سوپا و پۆلیسی ئێران و تورکیا و سوریا و بۆنه‌کانی تردا کار و چالاکییان ئه‌نجام داوه‌. هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم. »»»
avatar
رێوره‌سمی ساڵیادی شه‌هیدانی کوردستان له‌ ناوه‌ندی چاک، فینلاند
2008 03 30

ئاگادارتان ده‌که‌ین که‌ مه‌راسمی رێزگرتن له‌ رۆژی شه‌هیدانی کوردستان رۆژی شه‌ممه‌ 5/4/2008 له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و جینوسایدی گه‌لی کورد - چاک، ناوه‌ندی فینلاند له‌ شاری هێلسینکی پێکدێ. »»»
avatar
به‌شداری یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ خولێکی فوتساڵ له‌ شاری تورکو
2008 03 27

رؤژی ٢٢/٠٣/٢٠٠٨ له‌ شاری تورکوی وڵاتی فینله‌ند خولێکی فوتساڵ به‌ به‌شداری نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانی نیشته‌جێ له‌ وڵاتی فینله‌ند له‌ژێر نێوی (monikulttuurinen Futsal turnaus) پێک هات که‌ یانه‌ی فوتساڵی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ نوێنه‌رایه‌تی دانیشتوانی کوردی شاری تورکو له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و خوله‌ ‌وه‌ک یه‌کێک له‌و تیمانه‌ بانگهێشت کرابوو. »»»
avatar
له‌ شاری ئێسپۆی وڵاتی فینله‌ند ئاگری نه‌ورۆز کرایه‌وه‌
2008 03 23

ئێواره‌ی ڕۆژی 20 /3 /2008 کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی کورد له‌ شاری ئێسپۆ ، به‌ ئاماده‌بون و ‌ هاوکاری و کۆمه‌کی کوردانی نیشته‌جێی وڵاتی فینله‌ند ، ئه‌مساڵیش ئه‌رکی داگیرسان و پیرۆز ڕاگرتنی ئاگری نه‌ورۆزی گرته‌ باڵای خۆی . له‌ گه‌ڵ نزیک بونه‌وه‌ له‌ واده‌ی دیاری کراو بۆ داگیرسانی ئاگری نه‌ورۆز و ده‌ست پێکردنی مه‌راسیمه‌که‌ ، کوردانی شاره‌کانی هێلسنکی پایته‌خت و ڤانتا و ئێسپۆ به‌ دڵێکی پڕ له‌ خۆشی و ڕویه‌کی تژی له‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ی وه‌فاداری و به‌ ئه‌مه‌کی بۆ ئه‌م سومبوڵه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌مان ، ماشینه‌کانیان قه‌تاره‌ی به‌ستابوو ، که‌ ده‌گه‌یشتنه‌ شوێنی مه‌به‌ستیش ، ئێدی به‌ دڵێکی گه‌رم و پڕ له‌ حه‌ماسه‌ته‌وه‌ جه‌ژنه‌ پیره‌زیان له‌ یه‌کتری ده‌کرد ، شایانی باسه‌ که‌ هه‌ندێک له‌ دۆستانی فینله‌ندیش ئاماده‌ی‌ مه‌راسیمه‌که‌ بوون. »»»
avatar
راپۆرتی به‌ریوه‌چونی 8ی مارس رۆژی نیونه‌ته‌ویی ژنان له شاری تورکو
2008 03 21

سه‌ره‌تا به‌رنامه‌که به پێشکه‌‌ش کردنی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب که‌ کیژانی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌رکی به‌رێوبه‌ردنه‌که‌یان گرتبۆ ئه‌ستو ده‌ستی پی‌کرد.
پاشان له لایه‌ن به‌رێوه‌‌به‌ری به‌رنامه که‌ژاڵ حه‌سه‌نپوره‌وه به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی میوانان و به‌شدار بوان بۆ رێزگرتن له رۆژی 8 ی مارس کرا. »»»
avatar
یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی کوردستان یادی 55ساڵه‌ی دامه‌زرانی رێز ده‌گرێ
2008 02 15

دێموکراته‌کانی فینلاند_ ناوه‌ندى چالاكى و پیَگه‌یاندنى فنله‌ندای یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی کوردستان له‌ به‌یانیه‌یه‌کدا یادی 55 ساڵه‌ی دامه‌زرانی ئه‌و رێکخراوه‌ به‌رز راده‌گرێ.
له‌و به‌یانیه‌دا که‌ وێنه‌یه‌کی بۆ ماڵپه‌ڕی دێموکراته‌کانی فینلاند ناردراوه‌، یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی کوردستان وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی بڕیاری دامه‌زرانی رێکخراوه‌که‌یان له‌ سه‌ر پێشنیاری سه‌رکرده‌ی مه‌زن مسته‌فا بارزانی له‌ کۆنگره‌ی سێهه‌می پارتی دێموکراتی کوردستان‌دا، باس له‌ خه‌باتی هه‌نوکه‌یی لاوان له‌ وڵاتانی ئوروپادا ده‌کا. »»»
avatar
له‌ بابه‌ت کێشه‌ی کورده‌کان، شاخه‌وان نه‌قشبه‌ندی نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ئاهتیساری ده‌کا
2008 02 14

دێموکراته‌کانی فینلاند_ رۆژی سێشه‌مه‌ رێکه‌وتی12/02/2008 شاخه‌وان نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی لیژنه‌ی ئاشتی فنله‌ندا نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی سه‌رۆکی پێشوی فنله‌ندا، "مارتی ئاهتی‌ساری" کرد. له‌ نامه‌که‌یدا، ئه‌ندامی حیزبی سه‌وزه‌کانی فینلاند داوای له‌ ئاهتیساری کرد تا هه‌مو توانای خۆی بخاته‌ گه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌کی ئاشتیخوازانه‌ له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌م ولاتانه‌ی تیایدا ده‌ژین. »»»
avatar
مه‌ینه‌تی‌ گه‌ل به‌ چاوی‌ دیكۆمێنتیه‌وه‌
2008 02 07

كۆمه‌ڵه‌ی‌ دۆستایه‌تی‌ (فینله‌ندی‌ – كوردی‌ ) كۆڕێك بۆ هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ر (كارزان شه‌رابیانی‌) ساز ده‌كات له‌ژێر ناونیشانی‌(مه‌ینه‌تی‌ گه‌ل به‌ چاوی‌ دیكۆمێنتیه‌وه‌) به‌ هاوكاری‌ ده‌رهێنه‌ری‌ فینله‌ندی‌( seppo rustanius ) كه‌ تیایدا ئه‌و فیلمه‌ دۆكومینتانه‌ی‌ که‌ به‌شێک له‌ مه‌ینه‌تی‌ گه‌لێك پیشان ده‌ده‌ن، ده‌خرێته‌ روو. »»»
avatar
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی یه‌کێتی ژنانی دێموکرات له‌ شاری تورکو
2008 01 28

رۆژی یه‌کشه‌ممه‌، 20/1//2008 به‌به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئه‌ندامان، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ وڵاتی فینلاند یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌ شاری تورکو پێکهێنا. »»»

1 2 3 4 5 6 7 >


هه‌موو مافێکی ئه‌م ماڵپه‌ڕه پارێزراوه | بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌ بێ ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت قه‌ده‌غه‌یه
Suomi Fonts Start